|
جو‌گرافیای كشتوكاڵ له
كوردستان .
پێناسه‌ی جو‌گرافیای كشتوكاڵ :
جو‌گرافیای كشتوكاڵ بریتییه له‌خوێندنه‌وه‌ی چالاكییی كشتوكاڵییه‌كان له
ڕوانگه‌ی شوێنه‌وه ، ئه‌مه‌ش واده‌گیه‌نێت دراسه‌كردنی كشتوكاڵ به تێڕایی
وئه‌و چالاكیانه‌ی كه كشتوكاڵ ده‌یانگرێته‌وه له چاندنی ڕووه‌ك
وبه‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ ، دابه‌شكردنی به‌روبوومی كێڵگه هه‌روه‌ها كرێكار‌و
ئامێر وهه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی تری كشته‌كاڵ.
جو‌گرافیای كشتوكاڵ دادنرێ به یه‌كێك له لقه‌كانی زانستی جوگرافیا كه
بایه‌خ ده‌دات به دیراسه‌ی شێوازه‌كانی شوێن بۆ دیارده مرۆڤایه‌تییه‌كان
وسروشتییه‌كان وپه‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌كان بۆ شێوازه‌كان .
جو‌گرافیای كشت‌وكال داده‌نرێ به به‌شێك له جو‌گرافیای سروشتی به‌ڵكو
داده‌نرێ به به‌شێك له جو‌گرافیای ئابووری به‌مه‌ش جو‌گرافیای كشتوكاڵ
مه‌فهومێكی فراوانتر وه‌رده‌گرێت ، ده‌ێته به‌شێك له‌به‌شه‌كانی جو‌گرافیای
مرۆیی .
گرنگی پێدان به كشتوكاڵ وه‌ك داهاتێكی گرنگ بۆ خۆراكی مرۆڤ وایكرد
گرنگییه‌كی باشر بدرێته جو‌گرافیای كشتوكاڵ له نێوان لقه‌كانی جه‌گرافیای
مرۆیی‌دا ، به جۆرێك ببێته یه‌كێك له بابه‌ته زیندوه‌كانی سه‌رده‌م .
گرنگی جو‌گرافیای كشتوكاڵ چڕده‌كرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له
دراسه‌كردنی جیاوازییه‌كانی شوێنی كشتوكاڵ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ، وه
له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیانه وئشكراكردنی هۆكاره‌كانیان .
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕێخكراوی هابیتان له باره‌ی
نشینگه‌ی گوندنشینه‌كانی
كوردستان له ڕووی جوگرافیه‌وه و بارودۆخی كشتوكاڵ تێیاندا :
. . . . فێربوون له باره‌ی دیزاینی خۆماڵی خانوه‌كانی گوند
. . ) ئه‌مه ناونیشانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه كه له لایه‌ن ڕێخراوی
هابیتاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی خانوو ونیشینگه‌ی گونده‌كانی
كوردستان ئاماده‌كراوه ، لێكۆڵیه‌وه‌كه به‌به‌شداری تیمێكی پسپۆری بیانی
له رێخراوی هابیتات و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی بیناسازی له
زنكۆكانی كوردستان له هه‌ولێر ، سلێمانی ودهۆك ئه‌نجام دراوه .
لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌ر گونده‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر ، سلێمانی ودهۆك
كراوه ، تیمه‌كانی به‌شداربوو له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا ھه‌ستاون به
ئه‌نجامدانی روپێویی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری مه‌یدانی له گونده‌كان وپاشان
زانیاریه‌كانی له لایه‌ن پسپۆره‌كانی لێكۆلینه‌وه‌كه تاوتوێكراوه .
ته‌واوه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كه به زمانی
ئینگلیزی یه و له دووتوێی 56 لاپه‌ڕه پێكهاتووه ، له‌سه‌ره‌تادا باس
له‌چۆنیه‌تی دیزاینی خانووه‌كانی گوند ده‌كات له‌ڕووی ئه‌ندازه‌ی بیناسازی
یه‌وه وهه‌ڵده‌ستیت به‌به‌راورد كردنی جۆری خانووه‌كان له هه‌ردوو
ناوچه‌ی شاخاوی وده‌شته‌كانی كوردستان وخاڵه جیاوازه‌كانی نێوانیان دیاری
ده‌كات له رووی جۆری خانوو وكه‌ره‌سه‌ی بیناسازی و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی
به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ وپه‌له‌وه‌ر وجۆره‌كانیان ، هه‌روه‌ها باس له جیاوازی
چۆه‌كانی شوینی حه‌وانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر ده‌كات له گونده‌مانی
كوردستان و پاشانیش دێته سه‌ر باسی به‌رهه‌می كشتوكاڵ وگیانداران چۆنیه‌نی
به‌خێوكردنیان له لایه‌ن گوند نشینه‌كان ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه به‌رچاو
ده‌كه‌وێت له هه‌ردوو ناوچه‌ی شاخاوی و ده‌شت له كوردستاندا .
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له
لێكۆلێنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یه كه پسپۆرانی لێكۆڵینه‌وه‌كه باس له خاڵه
جیاوازه‌كانی ژیان ونشینگه‌ی گونده‌كا كوردستان ده‌كه‌ن و له
لێكۆلینه‌وه‌كه باس له نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی خانووه‌كانی گوند
ده‌كه‌ن له لایه‌نی ئاوه‌شۆر و پاك وخاوێنی و شوینی نان خواردن وناندین .
. . وتا دوایی .
هه‌روه‌ها باس له چۆنیه‌تی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كان و په‌له‌وه‌ره‌كان
ده‌كه‌ن له شوێنی زۆر نزیكی حه‌وانه‌وه‌ی گوندنشینه‌كان خۆیان . كه
ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی به ناته‌ندروست داده‌نرێت .
له كۆتایدا ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه به ووردی
بخوێنێته‌وه ئه‌وه تێده‌گات كه ژیانی گونده‌كانی ئێمه له ڕووی
گه‌شه‌كردنه‌وه چه‌ند لاوازه و به‌رهه‌مه‌كانی كشتوكاڵیش به گشتی له
رووی چه‌ندایه‌تی وجۆرایه‌تی زۆر له دواوه‌یه .
له كۆتایدا ده‌ڵێن خۆزگه چ له لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و چ له لای
ده‌وڵه‌ته‌وه كشتوكاڵ وه‌ك كه‌رتێكی ستراتیژ دابنرابا و كاربكرابا بۆ
سود وه‌رگرتن له‌م سامانه نه‌ته‌وه‌یه وه‌ك بنه‌مایه‌كی گرنگی ئابووری
وبه‌شێوه‌یه‌كی خۆماڵی خۆمان بتوانرابا ئه‌م كه‌رته گرنگه‌ی وڵاته‌كه‌مان
فه‌راهه‌م بێنین .
بۆ وه‌رگرتنی كۆپیه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كه
ئێــره كلیك بكه .
|