|
مێژووی كشتوكاڵ له
كوردستان .
. . له چاخی به‌سته‌ڵه‌كدا كه نێزیكه‌ی نیو میلیۆن ساڵ
پێش له ئێسته ڕووی دا و نزیكه‌ی 20.000 ساڵ پێش له زایین كۆتایی هات
زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكووری داپۆشرابوون له سه‌هۆڵ.
ئه‌و ده‌مه ناوچه بیابانی و چۆڵهوانییهكانی ئه‌فریقا و مه‌ڵبه‌نده
وشكه عه‌ره‌بییه‌كان كه‌شێكی مامناوه‌ندییان هه‌بوو. كوردستانیش كه‌ش و
ئاووهه‌وایه‌كی بارانی و مامناوه‌ندیی هه‌بوو.
ئاده‌میزادی دێرین په‌نای ده‌برده به‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ زنج و
ده‌شته‌كان بۆ ڕاوگه و له ڕێی ڕاوه‌وه ژیانی خۆی ده‌برده سه‌ر. بۆیه
ناچار ده‌بێ ئامێری له‌بار دروست بكا كه له كاتی ڕاودا به‌كاری بێنێ. له
پێشدا به‌ردی تیژ و پاشان ئێسقانی به‌كار ده‌هێنا و به‌ره‌به‌ره ئامێری
نوێی ساز كرد.
به‌م قۆناغه‌ی مێژوو ده‌وترێ
شارستانییه‌تی به‌ردی كۆن.
شارستانییه‌تی به‌ردی كۆن.
1 ـ به‌ردی كۆن:
ئه‌م چاخه نزیكه‌ی 350 هه‌زار ساڵی خایاند. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌وری
به‌ردین و به‌ردی تیژ ساز كرا. له‌م چاخه‌یه كه ده‌وترێ مرۆڤ شێوازی له
مه‌یموون ده‌چوو. پاشماوه‌ی ئه‌م شارستانییه‌ته له یه‌ك كیلۆمه‌تریی شاری
چه‌مچه‌ماڵ (له ساڵی 1949دا) له ناوچه‌یه‌ك به ناوی «به‌رده‌به‌ڵه‌ك»
دۆزراوه‌ته‌وه.
2 ـ به‌ردی ناوه‌ڕاست:
له‌م ده‌ورانه‌دا مرۆڤی «نیانده‌رتال» به‌دی هات كه له ئه‌شكه‌وته‌كاندا
ده‌ژیان. پاشماوه‌ی ئه‌م مرۆڤ و شارستانییه‌ته له چیاكانی كوردستان له
ئه‌شكه‌وتی «شانه‌ده‌ر» دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته باشووری چیای
«برادۆست»ه‌وه كه زاڵه به‌سه‌ر ڕووباری «زابی گه‌وره» و زۆر له شاری
«ڕه‌واندز»ه‌وه دوور نییه. ئه‌و ئه‌شكه‌وته چوار قات بوو.
. .
3 ـ به‌ردی نوێ:
ده‌ستپێكی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 35.000 ساڵ پێش. له‌م
چاخه‌دا، له به‌رد و ئێسقانی قۆچ و عاجی فیل هه‌ندێ ئامێری پێشكه‌وتووتر
ساز كرا. به مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌وترێ «هوموساپینس» و به
شارستانییه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێن «كرومانیۆن».
لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی مێژینه‌ناسی پیشانیان داوه كه ناوچه‌ی
كوردستان له چاخی به‌رددا جێگه‌ی ژیانی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان بووه.
كشتوكاڵ
مرۆڤی دانیشتووی كوردستان 3500 ساڵ زووتر له ئه‌ورووپا بۆ
یه‌كه‌م جار قۆناغی ڕاوی تێپه‌ڕاند و هاته قۆناغی كشتوكاڵه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ سه‌وزبوونی گه‌نمی خۆڕسك
هه‌بووه ئاده‌میزاد نزیكه‌ی 10.000 ساڵ
پێش له كوردستاندا هاتووه‌ته قۆناغی كشتوكاڵه‌وه. هه‌ندێ شوێنه‌وار و
به‌تایبه‌ت چوار شوێنی گرنگی مێژینه‌یی كه له كوردستاندا دۆزراونه‌ته‌وه
ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن:
1 ـ
شانه‌ده‌ر له نزیكی ڕه‌واندز. ته‌ور و
به‌ردی تیژ، ئامێری پێش له كشتوكاڵی تیا دۆزراوه‌ته‌وه.
2 ـ كه‌ریم شار
له نزیكی چه‌مچه‌ماڵ. قوڵنگی به‌ردین، ته‌ور و به‌ردی داتاشراو، ئامێری
پێش له كشتوكاڵ.
3 ـ مه‌لفات
له نێوان ڕێگه‌ی كه‌ركووك ـ هه‌ولێر. هه‌ندێ ئامێری له به‌رد داتاشراو و
داس دۆزراوه‌ته‌وه. لێره ئه‌و ئامێرانه ده‌ستپێكی قۆناغی كشتوكاڵ نیشان
ده‌ده‌ن.
3 ـ چه‌رمۆ
له نزیكی چه‌مچه‌ماڵ له باشووری كوردستاندا. دوانزه قات شارستانییه‌ت
دۆزراوه‌ته‌وه بۆ نموونه: جامۆڵكه‌ی له قوڕ بر‌ژاو، په‌یكه‌ری گڵیی
گیانله‌به‌ران و سه‌ره‌تاییترین ئامێری چنین، ڕاده‌یه‌ك گه‌نم و جۆی ڕه‌ق
بووه‌وه، ئێسقانی ئاژه‌ڵ كه نیشانده‌ری ئاژه‌ڵداریی مرۆڤه
سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، په‌یكه‌ری گڵینی ژنێكی دووگیان.
به پێی زانیاریی و ئاگاداریی شوێنه‌وارناسان گوندی چه‌رمۆ 6700 ساڵ پێش
له زایین ئاوا كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه كۆنترین گونده كه له جیهاندا ئاوا
كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها شوێنه‌وارناسانی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی و تورك له
ساڵی 1985دا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئه‌رخه‌نی، له دیاربه‌كر ماڵێكیان
له بنی زه‌وی دۆزییه‌وه كه 9000 ساڵ كۆنه.
به‌مجۆره به‌ڵگه‌كان پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه ئاده‌میزادی دێرین كوردستانی
بۆ ژیان هه‌ڵبژاردووه و له كاتی سه‌رما و سۆڵه‌دا په‌نای بردووه‌ته
ئه‌شكه‌وته‌كانی و له وه‌رزه لهبارهكاندا داوێنی چیا و ده‌شته‌كانی
هه‌ڵبژاردووه و هه‌ر له‌وێش فێری كشتوكاڵ بوو و ئاژه‌ڵداریی كرد و ئامێری
له به‌رد و ئێسقان و چێو به‌كار برد و له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان
نه‌خش و نیگاری كێشا و په‌یكه‌ری گڵینی ساز كرد و به ئاگر برژاندی و به‌و
جۆره ده‌روازه‌ی شارستانییه‌تی بۆ مرۆڤ كرده‌وه له‌م به‌شه‌ی جیهانه‌دا.
. . .
سه‌رچاوه :
سایتی
دیاكۆ
_
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ری خواره‌وه بكه‌ن
http://www.geocities.com/dyako700/seretameju.htm
|